توشبوان به ئایدز له‌م وڵاته ده‌كرێنه ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی " هیومان رایتس ۆچ" داوای له وڵاتی ئه‌رده‌ن كردوه چیتر له كردنه ده‌ره‌وه‌ی توشبووانی ئایدز له وڵاته‌كه‌ی بوه‌ستێت و داواش ده‌كات له‌جیاتی كردنه ده‌ره‌وه‌یان له وڵاته‌كه‌یان چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت.
له ئێستادا كارمه‌ندانی پزیشكی له ئه‌رده‌ن ئاگاداركراونه‌ته‌وه هه‌ر كه‌سێك پشكنینی ڤایرۆسی ئایدزی كرد و سه‌لمێندرا كه توشبووه ئه‌وه دام و ده‌زگاكانی وڵاتی لێ ئاگادار بكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر هاوڵاتی وڵاته‌كه بن ئه‌وه له كه‌رتی گشتی كاریان پێ نادرێت و ئه‌گه‌ر هاوڵاتی وڵاتانی دیكه بن جگه له ئه‌رده‌ن ئه‌وه ماوه‌ی مانه‌وه‌یان بۆ درێژ ناكرێته‌وه و ناچار ده‌كرێن ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
له ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه‌دا هاتوه كه پیاوێكی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له‌دوای توشبوونی به ڤایرۆسه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌ز باز بووه ڕایكردۆته وڵاتی ئه‌رده‌ن و له‌كاتی خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستی نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت و ناشتوانێت سوود له هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی ته‌ندروستی وه‌ربگرێت له‌به‌ر ئه‌وه ناچار ده‌كرێت وڵاته‌كه جێبهێڵێت.
ساڵانه ده‌یان كه‌س به‌هۆی توشبونیان یان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن له وڵاتی ئه‌رده‌ن ده‌كرێنه ده‌ره‌وه.
PM:04:54:27/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه