توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له لایه‌ن "ئیمپریال كولیدج" له له‌نده‌ن ئه‌نجامجراوه تیایدا هاتوه %4.4 ی كه‌سانی پێگه‌یشتوو گرفتی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی دژه ته‌نه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌بووه دوای توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ زانینی ڕێژه و كاتی مانه‌وه‌ی دژه ته‌نه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر 365 كه‌س ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت دوای یه‌كه‌م توشبوون كه‌سه‌كه تا چ ماوه‌یه‌ك دووباره مه‌ترسی توشبوونه‌وه‌ی نییه و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه تێكڕای كاتی مانه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش دوای یه‌كه‌م توشبوون له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بۆ چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕ ناكات.
پسپۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێكڕای ماوه‌ی مانه‌وه‌ی دژه ته‌نه‌كانی ڤایرۆسه‌كه به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه ده‌گۆڕێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیشانه‌ی توشبوون به كۆرۆنایان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه دوای توشبونیان ئه‌گه‌ری زۆره كه زۆر زوتر دژه ته‌نه‌كانی دژی ڤایرۆسه‌كه له له‌شیاندا نه‌مێنێت.
هاوكات له توێژینه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه هاتوه ماوه‌ی ونبوونی دژه ته‌نه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-24 ساڵدایه زۆر خاوتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی 75 ساڵ و سه‌روترن له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه كه‌سانی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه ئاگاداری خۆیان بن بۆ ئه‌وه‌ی دوباره توش نه‌بنه‌وه.
PM:04:28:27/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 10376
جار خوێنراوه‌ته‌وه