به‌وێنه.. كچانی ته‌مه‌ن 11 ساڵ فێری گۆڕینی تایه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كرێن
وێستگە ستایل-
له كۆلێژی ستیلا ماریس له مانلی خوێندكاره كچه ته‌مه‌ن 11 ساڵه‌كان فێری ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن تایه‌ی ئۆتۆمبێل بگۆڕن و به چ ڕێگه‌یه‌ك چاودێری ڕێژه‌ی ڕۆن و ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بكه‌ن و چ كارێك بكه‌ن له حاڵه‌تی ڕووداوی هاتوچۆدا.
ئه‌م خوێندكارانه له‌لایه‌ن تیمی Galmatic كه پێكهاتوون له چوار مامۆستای ئافره‌ت خوێندكاره كچه هه‌رزه‌كاره‌كان فێری ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه خولی تایبه‌تیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
ئیلینی میتاكۆس یه‌كێكه له خانمه مامۆستاكانی ئه‌م تیمه و باس له‌وه ده‌كات ته‌نها هه‌رزه‌كاران فێر ناكه‌ن به‌ڵكو ساڵانه زیاتر له 100000 خوێندكار له‌سه‌رتاسه‌ری خوێندنگاكانی ئوستورالیا فێری ئه‌م زانیاریانه ده‌كه‌ن و مه‌به‌ست لێی گه‌یاندنی زانیاریه سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێل به خوێندكاران چونكه دواتر ده‌بنه شۆفێر و پێویسته له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان زانیاری زیاتریان لابێت.
PM:10:47:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه