‌پزیشكێك ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دوباره‌ توشبوونه‌وه‌ به‌ كۆرۆنا ده‌دات

وێستگە ستایل-


تووشبوونەوەی دووەم جار بە کۆرۆنا ئەگەرێکی زۆر کەمە و ژمارەکەی لە جیھاندا لە پەنجەکانی دەست زیاتر نیە، ھەرچەندە باس لە تووشبوونی دووەم جار دەکرێت بەڵام ڕاستیەکان کە تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەیە كه‌ دكتۆر سه‌روه‌ر پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و گوێ باسی ده‌كات.

1- ژمارەی تووش بوونی دووەم جار لە جیھاندا تا ئێستا تەنھا پێنج کەس تووشبوون بۆ دووەم جار( کە ئەم ژمارەیە کوردستان ناگرێتەوە.)

2-  پێشبینی دەکرێت کە بەرگری لەش بۆ نەخۆشی کۆرۆنا بەلایەنی کەم حەوت مانگ بێت وە ئەگەر ھاوشێوەی جۆرەکانی تری ڤایرۆسی سارس بێت یٔەوە دوو بۆ سێ ساڵ بخایەنێت.

3- ئەوەی لە کوردستان باس دەکرێت زیاتر حاڵەتێکە کە تەنانەت تا دوای دە ھەفتە ئەگەری گەڕانەوەی ھەندێ نیشانەکان ھەیە بەھۆکاری نادیار کە لەوانەیە ھیلاکی زۆر ، تێکەڵ بوونی زیاتر یان کەمی بەرگری کە لە ڕاستیدا یٔەم حاڵەتە ھۆکارەکەی ڕوون نیە وە پێ ی دەوترێ تووش بوونی درەنگ کە ھەر تووش بوونی یەکەمە post acute infection .

4- دوای چاك بوونەوەش لەوانەیە ڤایرۆسەکە لە پێکھاتەکانی لەش لەوانە خانە ی دەمارەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە ( تا شەش مانگیش ) کە بەرگری لەش ناتوانێ لە ناویان ببات چونکە یٔەو خانە دەمارانە زۆر دەمێننەوە.


PM:12:55:25/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 5264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل