نیشانه و هۆكارهكانی دروستبوونی بهردی زراو و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
تورەکەی زراو ئەندامێکی بچوکە دەکەوێتە بەشی ڕاستی سکەوە لەخواروی جگەر، بەرپرسە لەدەردانی شلەی زراو بۆ ڕیخۆڵە و یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات، هەرکاتێک لە زراودا نیشتویەکی ڕەق دروست بوو پێی دەوترێت بەردی زراو ، وە دەکرێت تەنها یەکێک بێت یان زیاتر، دكتۆره ئهوین پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری بە نازۆر لهم بابهتهدا نیشانه و هۆكارهكانی دروستبوونی بهردی زراو و چۆنیهتی چارهسهر باس دهكات.
لەو نیشانانەی ئەگەری هەیە دەربکەوێت لە کەسێکدا بەردی زراوی هەبێت:
1- ئازارێکی توند و خێرا لەبەشی ڕاستی سەرەوەی سک
2- ئازارێکی توند و خێرا لەناوەڕاستی سک، خوار ئێسکی سنگ
3- ئازاری پشت بەینی هەردوو شان.
4- بوونی ئازار لە شانی ڕاستدا
5-هێڵنج و ڕشانهوه
وە ئەگەر دوای هەبوونی ئەم نیشنانە چارەسەر نەکرێ ڕەنگە ببێتە هۆی
-ئازارێکی زۆر کەوا لە کەسەکە دەکات جێ بەخۆی نەگرێ
-زەردبوونی پێست و سپێنەی چاو
-لەرز و تایەکی بەرز
بەردی زراو دەکرێت هیچ نیشانەیەکی نەبێت ئەگەر بەردەکە ڕێڕەوی زراوی نەگرتبێت، ئەو نەخۆشانەی بەردی زراویان هەیە و نیشانەکانیان تێدا دەرکەوتووە پێویستیان بە نهشتهرگهری لابردنی تورەکەی زراو هەیە.
هۆکارەکانی توشبوون بە بەردی زراو
-هەبوونی ڕێژەیەکی بەرز لە کۆلیسترۆڵ لە زراودا کە نەتوانێ بیتوێنێتەوە.
-هەبوونی ڕێژەیەکی بەرز لە بیلیروبین لەزراو بەهۆی بەڕیشاڵبوونی جگەر، ئلتیهابی ڕێڕەوی زراو، چەند نەخۆشییەکی خوێن.
- خاڵی نەبوونەوەی تورەکەی زراو بە تەواوی و کارنەکردنی بەباشی.
ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی بەردی زراو زیاددەکات لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا
ڕەگەزی مێ
-تەمەنی ٤۰ ساڵی بەرەو سەرەوە
- قەڵەوی
- دووگیانی
-خۆراکی چەور و ناتەندروست و کەم ڕیشاڵ
-نەخۆشیەکانی جگەر
-بەکارهێنانی چەند دەرمانێک وهك "حەپی مەنع و هۆرمۆن"
- بوونی نەخۆشی بەردی زراو لە خێزاندا
-نەخۆشی شەکرە
-چەند نەخۆشیەکی خوێن
- ڕێجیمی توند و خێرا دابەزاندنی کێش.
خۆپاراستن
- هیچ ژەمە خواردنێک مەپەڕێنە و هەمووی لەکاتی خۆیا بەبڕی گونجاو بخۆ
-بەلەسەرخۆیی کێش دابەزێنە ، بڕی 0.5-1 کگم دابەزێنە هەفتانە
-ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش ئاو بخورێتەوە.
-خۆراکی پڕ ڕیشاڵ بخۆ وەکو میوە و سەوزە
-کێشت بە تەندروستی بهێڵەرەوە و وەرزش بکە
PM:05:48:24/10/2020
ئهم بابهته 6208
جار خوێنراوهتهوه