‌شه‌ربه‌تێك هه‌وكردنی قوڕگ و توشبوون به‌ په‌تای وه‌رزی زوو چاكده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-


جگه‌ له‌ده‌رمانی كیمیاوی سروشت ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌و پێكهاته‌ سروشتیانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ له‌شی مرۆڤ هاوكاری زوو چاكبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، دكتۆره‌ بینای كامه‌ران پزیشكی خۆراك چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی شه‌ربه‌تێكی ڕوون كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌م دۆخه‌دا زۆر پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك ئاماده‌ی‌ بكات و بیخواته‌وه‌، ئەم شەربەتە گرنگە بۆ بەرز کردنەوەی بەرگری لەش وە بۆ زوو چاک بوونەوە لە پەتای وەرزی و هەوکردنی قوڕگ و سیەکان بەهۆی ڤایرۆس یا بەکتریا.

پێویستیەکان:

1- دوو لیمۆ بێ توێکڵ
2- لەتێک پرتەقاڵ بە توێکڵەو
3- سێ دانە سیر(دەتوانرێ تێی نەکرێت)
4- پارچەیەک زەنجەفیل گەورە
5- یه‌ك سێوی سەوز یان یه‌ك  گێزەر(یا هەردوکی)
6- لەتێک بیبەر سور یا سەوز(شیرین)
7- یه‌ك  کەوچک چا زەردەچەوەی تازە هاڕراو وو نیو کوچک دارچینی( دەتوانرێ تێی نەکرێ)
8- یه‌ك پەرداخ ئاو( یا زیاتر)
9- دوو بۆ سێ گوڵ برۆکۆلی یان کەمێک جەرجیر( دەتوانرێ تێی نەکرێت)

پێک هاتەکان پاک بکێن و وورد بکرێن و بکرێنە ناو عەصارەوە لەگەل ئاوەکەدا و بکرێت بە شەربەت و بخورێتەوە،هەرکاتێک بێت بەیانی عەسر یا شەو.

بۆ رێگری کردن و زوو چاک بونەوەی هەلامەت سوودی زۆرە ڕۆژی1- 2 جار بخورێتەوە رۆژانە، بۆ منال لە دوای5  سال ڕۆژی 1 جار.


PM:03:53:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 18872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌