مه‌رجه هه‌موو توشبویه‌كی كۆرۆنا كۆكه‌ی هه‌بێت؟
وێستگە ستایل-
نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆكه‌ی وشكه له سه‌ره‌تاوه به‌ڵام ئایا تا چه‌ند مه‌رجه هه‌موو توشبویه‌ك ئه‌م كۆكه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت؟ دكتۆر هێمن پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی بۆری هه‌ناسه و سنگ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" بێگومان نه‌خێر ڕه‌نگه كه‌سانێك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێتن به‌ڵام كۆكه‌یان نه‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توش نه‌بوونی سییه‌كان به ڤایرۆسه‌كه و به‌ڵگه‌یه‌كی باشه بۆ سوكی حاڵه‌ته‌كه"
زۆربه‌ی جار كۆكینی كۆرۆنا كه ده‌ست پێده‌كات ره‌نگه وشك بیت واتا بئ به‌لغه‌م ده‌بیت به‌ڵام له دواتر كۆكه‌كه ته‌ر ده‌بێت و له‌م حاڵه‌ته‌دا وا باشتره نه‌خۆش له سه‌ره‌تای دروست بوونی نه‌خۆشیه‌كه كه‌متر بجوڵێت چونکه هه‌موو جوڵه‌یه‌ك ره‌نگه ببێته هۆی زیاد بوونی کۆكه‌كه‌ی و ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی ئۆكسجینی زیاتر ده‌هێنێته خواره‌وه و نه‌خۆش هه‌ست به ته‌نگه‌نه‌فه‌سی زیاتر ده‌كات.
PM:03:41:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6348
جار خوێنراوه‌ته‌وه