زاناكان: ڤاكسینی كۆرۆنا ئه‌گه‌ری توشبوون و مردن به ڤایرۆسه‌كه كه‌م ناكاته‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌رهه‌م هێندراوه ئه‌گه‌ری توشبوون و مردن به‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره كه‌م ناكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كۆمپانیاكانی ده‌رمان تا ئێستا له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كان ئه‌نجامیانداوه سه‌لماندویه‌تی كه ڤاكسینه‌كان ئه‌وه‌نده به‌هێز نین كه ڕۆحی مرۆڤ له‌ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕزگار بكه‌ن و دوای قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌كرێت بڕیاری كۆتای بدرێت.
دكتۆر پیته‌ر دوشی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ گۆڤارێكی به‌ریتانی ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ی تا ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه هیچ كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان و مردوان به ڤایرۆسه‌كه و ئه‌وانه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان كردوه هیچ نیشانه‌ی توندیان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ناتوانرێت پشت به‌و ڤاكسینانه ببه‌سترێت كه به‌رهه‌م ده‌هێندرێن"
تا ئێستا 44 ڤاكسین له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه و به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یندراوه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ته‌نها 10 دانه‌یان چونه‌ته قۆناغی كۆتای تاقیكردنه‌وه‌كان.
PM:02:35:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2472
جار خوێنراوه‌ته‌وه