زانایه‌ك: ئه‌م كه‌سانه سوود له ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رناگرن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕی بواری ڤایرۆس و پرۆفیسۆر له سه‌نته‌ری" گامالینا" ی ڕوسی، دكتۆر ئه‌ناتۆلی ئه‌لشتاین ئاشكرای كردوه كه هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت سوود له ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینێت چونكه جه‌سته‌یان توانای دروستكردنی دژه ته‌نی كۆڤید 19 ی نییه.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به پێگه‌ی ura.ru ی ڕووسی باس له‌وه ده‌كات كه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌ن و دۆخی ته‌ندروستی و ئالوده‌بوون به خواردنه‌وه‌ی مه‌ی نییه به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان دیاری ده‌كات ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه دژه ته‌نی كۆڤید 19 دروست بكات یان نا.
دكتۆر ئه‌لشتاین ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌روو 70 ساڵه جه‌سته‌یان هێنده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌ین و ئه‌وانه‌ش كه به‌رده‌وام ماندوو ده‌بن لاوازه له به‌رامبه‌ر دروستكردنی دژه‌ته‌نی كۆرۆنا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی به‌شی زانستی په‌تا زانی له بترسبۆرگ" ئه‌ریگ توتولیان" ئاشكرای كرد كه چاره‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك له‌شیان ئه‌و دژه ته‌نه‌ی تیادا نامێنێت كه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی كردوه.
PM:03:24:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه