ڤیدیۆ: شرۆڤه‌كارێكی سیاسی له گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆدا ئه‌ندامی نێرینه‌ی خۆی ده‌رخست
وێستگە ستایل-
گۆڤاری " نیویۆركه‌ر" شرۆڤه‌كارێكی ناوداری هه‌واڵی له كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕێی ئه‌پلیكه‌یشنی "زووم" ه‌وه ئه‌ندامی نێرینه‌ی خۆی ده‌رخستوه دوای ئه‌وه‌ی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك ته‌واو بووه.
جیڤری توبن له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه هه‌واڵیه گه‌وره‌كانی وه‌ك" CNN" ده‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی شرۆڤه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات ، توبن له ڕێی ڕاگهیندراوێكهوه ده‌ڵێت" هه‌ڵه‌یه‌كی بێ ئهقڵانهم ئه‌نجامدا و وامزانی كه چیتر له‌به‌رده‌م كامێرهدا نه‌ماوین"
ئه‌م پیاوه داوای لێبوردنی له خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێكانی كردوه و ده‌ڵێت" پێم وابوو كامێرای قسه‌كردنمان له‌ڕێی زومه‌وه داخراوه".
سه‌رچاوه‌كانی پێگه‌ی" ڤایس" باس له‌وه ده‌كات توبین له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردوه ئه‌و كاته‌ی كامێراكه‌ی له زووم كراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه ده‌ستی بۆ ئه‌ندامی نێرینه‌ی بردوه.
PM:10:35:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 10872
جار خوێنراوهتهوه