كۆڤید چی له منداڵان ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشییه‌كی ڕاسته‌قینه له منداڵاندا دۆزرایه‌وه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه توشیان ده‌بێت كه مه‌ترسی هیچ كه‌متر نییه له‌و كاریگه‌ریانه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌سانی گه‌وره دروستی ده‌كات.
پسپۆڕان وای بۆده‌چن پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كۆرۆنا له منداڵاندا ده‌چێته كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه تێده‌په‌ڕێنێت، 697 هه‌زار كه‌یس له‌م حاڵه‌ته له‌ناو منداڵاندا تا ئێستا تۆماركراوه و به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه %16-%45 ی منداڵان دوای توشبوونیان به كۆرۆنا نیشانه‌یان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 21 ساڵ بووه نیشانه‌ی توندی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتوه و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه پێویستی به‌وه هه‌بووه ببرێته چاودێری چڕ.
نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوونی منداڵان به كۆرۆنا بریتیه له:
1- ده‌ركه‌وتنی لیر له‌سه‌ر پێست
2-ڕشانه‌وه
3-سكچوون
4- تا
5- ئازاری ناوسك
ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه زۆر كتوپڕه و منداڵانی زۆر ئازارداوه و %70 یان پێویستیان به چاودێری چڕ هه‌یه و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 662 كه‌یس له زانكۆی ته‌كساس ئه‌نجامدراوه و زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه منداڵ له‌سه‌ره‌تای توشبوونی به كۆرۆنا توشی "تا و ته‌ڕی لوت و كۆكه" ده‌بێت و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نیشانه‌كان له‌سه‌ری قورس ده‌بێت و ترسناكی ئه‌م حاڵه‌ته له‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه دایك و باوك بێ ئاگابن له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان توشی كۆرۆنا بووه.
ئا: شاجوان ئاسۆ
PM:08:54:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6804
جار خوێنراوه‌ته‌وه