هه‌واڵه خۆشكه گه‌یشت.. به‌رواری ئاماده‌بوونی یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرا كرا
وێستگە ستایل-
ته‌واوی جیهان له چاوه‌ڕوانی ئاماده‌بوونی ڤاكسینێكن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تا ئێستا به‌هۆیه‌وه زیاتر له 1.1 ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد كه كۆمپانیای" فایزر" سه‌دان هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنای له كارگه تایبه‌ته‌كه‌ی له بۆرس- به‌لجیكا به‌رهه‌مهێناوه و ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاوی بكه‌نه‌وه دوای ده‌رچوونی كۆتا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند سه‌لامه‌ت و چالاكه.
ئه‌م كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت له ئه‌مساڵدا بتوانێت بڕی 100 ملیۆن له ڤاكسینه‌كه ئاماده بكات و 40 ملیۆنی ده‌درێت به به‌ریتانیا و له ساڵی نوێ‌دا 1.3 ملیار له ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و هه‌ر كه‌سێك ده‌بێت دوو ڤاكسینی بۆ به‌كاربهێندرێت ئینجا كاریگه‌ری ده‌بێت.
له ئێستادا كۆمپانیای Pfizerبه هاوكاری كۆمپانیای BioNTech ی ئه‌ڵمانی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر 44000 كه‌س ئه‌نجامداوه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن مانگی 11 له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه په‌سه‌ند بكرێت و مانگی 12 بڵاوبكرێته‌وه و به‌م هه‌نگاوه‌ش كۆمپانیای Pfizer ده‌بێته یه‌كه‌م له به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.
PM:07:37:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 12328
جار خوێنراوه‌ته‌وه