بۆ ماچێك 400 یۆرۆیان لێسه‌ندرا
وێستگە ستایل-
پۆلیسی شاری میلانۆ له ئیتاڵیا سزای دارایی به بڕی 400 یۆرۆ به‌سه‌ر خانم و پیاوێك سه‌پاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماچی یه‌كتریان كردوه و یه‌كیان له باوه‌ش گرتوه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته دوای لابردنی ده‌مامك.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه پۆلیسی ئه‌و وڵاته خانمێك و پیاوێكیان ده‌ستگیر كردوه كه به‌ڕێوه بوون بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ چێشتخانه و ده‌مامكیان لابردوه و ماچی یه‌كتریان كردوه و یه‌كیان له باوه‌ش گرتوه، له‌به‌ر لابردنی ده‌مامكه‌كه‌یان بڕی 400 یۆرۆ سزادراون.
له ئێستادا له ئیتاڵیا هه‌ركه‌س له شوێنه گشتیه‌كان ده‌مامك لاببات ئه‌وه سزای دارایی ده‌درێت و ته‌نها دوو كه‌س ده‌توانن كاتێك له شوێنێكی گشتی بن به یه‌كه‌وه ده‌مامك به‌كارنه‌هێنن ئه‌گه‌ر كه‌سی یه‌كتر بن یان به‌یه‌كه‌وه بژین.
ئه‌و خانم و پیاوه‌ی سزادراون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیراندارن به‌ڵام به جیا ده‌ژین، له ئێستادا حكومه‌تی ئیتاڵیا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنێت بۆ چاودێری كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مامك نابه‌ستن و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچی بكه‌ن سزاده‌درێن.
PM:03:22:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه