زاناكان: كۆرۆنا ده‌بێته نه‌خۆشییه‌كی هه‌میشه‌ی
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌میشه ون نابێت ته‌نانه‌ت له حاڵه‌ته‌كانی دروستبوونی به‌رگری گشتی له‌شی هاوڵاتیان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسین به‌شێوه‌یه‌كی فراوان.
پێگه‌ی" زه نێكست ویب" له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه به‌رده‌وام كه‌سانێك ده‌بن كه ڤایرۆسه‌كه ده‌گوێزنه‌وه و ئه‌گه‌ری زۆره كه ئه‌م ڤایرۆسه ببێته نه‌خۆشییه‌كی هه‌میشه‌ی و جێگیر له‌جیهاندا به‌جۆرێك له چه‌ند شوێنێكی دیاركراو و له هه‌موو كاتێك و به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م خه‌ڵك توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت له داهاتودا.
كۆتا داتاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تا ئێستا نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌س له جیهاندا توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 1.1 ملیۆن گیانیان له‌ده‌ستداوه و زۆرترین ژماره‌ی توشبوون له ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه كه 8.3 ملیۆت هاوڵاتیه و ژماره‌ی مردوان به كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته 224 هه‌زار كه‌س.
PM:12:00:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه