‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌م كه‌سانه‌ به‌رگری به‌هێز له‌ له‌شیاندا دژی كۆرۆنا دروست ده‌بێت

وێستگە ستایل-


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ قورسی و توندی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و چاكده‌بنه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ له‌شیاندا به‌رگریه‌كی به‌هێز دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ده‌بێت كه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ چوار مانگ.

تیمێكی پزیشكی له‌ كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی هارڤارد و نه‌خۆشخانه‌ی‌" ماساتشوستس" ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان به‌ڵگه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دژه‌ ته‌نه‌كان تا چه‌ند له‌ له‌شی كه‌سێكی چاكبوه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی ده‌بێت به‌ ڕێژه‌ی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ناو هاوڵاتیاندا.

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ Science Immunology بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا داتا له‌سه‌ر خوێنی 343 نه‌خۆشی توشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا شیكراوه‌ته‌وه‌ و %93 توشبوه‌كان دۆخیان زۆر خراپ بووه‌ و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، توشی كۆكه‌ و تا و هه‌ناسه‌ توندی بوون.

له‌ خوێنی به‌شداربوه‌كاندا ڕێژه‌ی‌ IgG هه‌تا ماوه‌ی‌ 4 مانگ به‌رز بووه‌ و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ توندی توشی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بن هه‌تا ئه‌و ماوه‌یه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پارێزراو بن له‌ دوباره‌ توشبوونه‌وه‌.


PM:07:59:14/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 5240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌