‌ئه‌م خانمانه‌ دره‌نگ بڕیاری هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن

وێستگە ستایل-

به‌شێك له‌ خانمان له‌ ته‌مه‌نێكی زوه‌وه‌ بڕیاری ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن هاوبه‌شی ژیانیان دیاری بكه‌ن و به‌شێكی دیكه‌ش دوای تێگه‌یشتنی ته‌واو و ماوه‌یه‌ك ژیانكردن به‌ ته‌نهایی ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ ده‌درێت و هه‌ندێكی دیكه‌ش هیچكات ناتوانن ئه‌و بڕیاره‌ بده‌ن، دكتۆر سامان پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌و جۆره‌ خانمانه‌ ده‌كات كه‌ دره‌نگ بڕیاری هاوسه‌رگیریان بۆ ده‌درێت؟

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" چەند ئافرەت ئاستی زیرەکی و پێگەیشتنی فکری زیاتر بێت ئەوەندەش زیاتر ئەگەری ئەوە ھەیە کە بەعازەبی و بێ ھاوسەری بمێنێتەوە بەراورد بەوانی دیكه‌"

ده‌شڵێت"ھۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زیرەکی و بەرزی ئاستی فکریی ئافرەت وای لێدەکات کە زەحمەتی بۆ دروست بێت سەبارەت بە دۆزینەوەی کەسێکی باش و شیاو بۆ ھاوبەشی ژیانی، ھەر بۆیە بێ ھاوسەری ھەڵدەبژێرێت نەوەک ئەوەی کە توشی ببێت بە توشی کەسێکی نەگونجاو"


PM:07:40:13/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌