‌یه‌كه‌م فیلم به‌ زاراوه‌ی‌ عێراقی له‌ نێتفلێكس نمایش ده‌كرێت

وێستگە ستایل-

كۆمپانیای" نێتفلێكس" ی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم و كات به‌سه‌ر بردن یه‌كه‌م فیلمی به‌ زاراوه‌ی‌ عێراقی مانگی 11 ی ئه‌مساڵ نمایش ده‌كات.

ئه‌م فیلمه‌ به‌ناوی" موصل" ه‌ و له‌ ده‌رهێنانی" ماسیۆ كارناهان" ه‌ و جێبه‌جێ كردنی ده‌رهێنه‌ری عێراقی" محمد الدراجی" بووه‌ و به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ و چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باسی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ پۆلیسی عێراقین و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ونه‌ جه‌نگه‌وه‌ بۆ ڕزگاركردنی شاری موسڵ له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌م ڕێكخراوه‌.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ له‌ ڕووداوی ڕاسته‌قینه‌ وه‌رگیراوه‌ و پێشتر له‌ گۆڤاری" نیویۆركه‌ر" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێی سه‌رنجی جۆ ڕۆسۆ ی ده‌رهێنه‌ر و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" چیرۆكه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ كاری تێكردوه‌ خستویه‌تیه‌ گریان كاتێك یه‌كه‌مجار خوێندویه‌تیه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ سوور بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ بیكاته‌ فیلمێكی سینه‌مایی"

فیلمه‌كه‌ به‌ زمانی عه‌ربی و به‌ دیاریكراوی به‌ زاراوه‌ی‌ عێراقی ئاماده‌ كراوه‌ و به‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م فیلمی عێراقی له‌ نێت فلێكس بڵاوبكرێته‌وه‌ و هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ر خوازیاری ئه‌وه‌ن له‌ڕێی ئه‌م فیلمه‌وه‌ ئه‌و وێنه‌ خراپه‌ی‌ عه‌ره‌ب بگۆڕن كه‌ له‌ هۆلیود پیشاندراوه‌.


PM:05:30:12/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌