‌ئه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا دڵته‌نگیت..ئه‌وه‌ 5 ڕێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنه‌

وێستگە ستایل-


لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز زۆر کەس سەرو دڵیان دەگیرێت و هەرچی خەمی کۆن و نوێیە دێتەوە یادیان وهەست بە نائومێدی ودڵتەنگی دەکەن، لەوانەیە بڵێن کە ئەمە بەهۆی خۆڵبارینەوەیە بەڵام نا، جۆرە خەمۆکییەک هەیە کە بە خەمۆکی وەرزیی ناودەبرێت و لە پاییز تووشی زۆربەی خەڵک دەبێت، جا بۆ ئەوەی تووشی ئەم خەمۆکییە نەبیت (٥) شت هەیە پێویستە لەم وەرزە بیانکەیت:

1- بڕۆ بەرهەتاو: لە پاییز هەتاو کەمتر دەردەکەوێت و بەمەش دەروونی مرۆڤ تووشی شڵەژان دەبێت و میزاجیان دەگیرێت، بۆیە دەبێت لەکاتژمێر ٦ی بەیانی تاوەکو ١٠ بەیانی نزیکەی نیو کاتژمێرێ بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی خۆت بدەیتە بەرهەتاو، ئەگەر کاتیشت نەبوو ئەوا ئەو کاتانەی کە دڵت تەنگ دەبێت خۆت بدە بەر هەتاو.

2- زوو لە خەو هەستە: زۆر سەختە کە بتوانیت بەیانیانی پاییز زوو لە خەو هەستیت، چونکە بەهۆی کەم دەرکەوتنی خۆر لەش هۆڕمۆنی "میلانۆنین” كە بەهۆرمۆنی خەو ناسراوە  زیاتر دەردەدات وبەمەش هەست بە خاو و خلیچکیی دەکەیت، بۆیە شەوان دەبێت لە کافایین و خواردنەوە گازییەکان دووربکەویتەوە.

3- یارییە هزرییەکان بکە: کەمبوونەوەی لەناکاوی ڕێژەی هەتاو گرفتێکی تری زۆر گەورە درووست دەکات ئەویش کەم دەردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی ” سیرۆتۆنینە” بەتایبەتی لەکاتی باران باریندا، بۆیەش پێویستە لەو کاتانە سەیری فیلمێکی خۆش بکەیت یاخود ڕۆمانێکی دڵخۆشکەر بخوێنیتەوە یاخود سەیری بەرنامەی کۆمیدی بکە چونکە پێکەنین کیمیای مێشک ڕێک دەخات،  ئەمە جگە لەوەی هەوڵبدە ئەو خواردنانە بخۆیت کە ئاسنی تێدایە.

4-  پیاسەی ناو شار کەم بکەوە: ئەو کاتانەی کە پشووە و کاتت هەیە نەکەی بچیتە ناو شار ولە کەشی خۆڵاوی وهەبوونی هەورەوە پیاسەی ناوشار بکەیت، چونکە دەرونناسان دەڵێن  پیاسەی پاییزیی ناو شار تووشی دڵتەنگیت دەکات لەبری ئەمە هەوڵبدە بڕۆ ناو سرووشت، چونکە ڕەنگی سرووشت لە پاییزدا ئارامکەرەوەیە.

5-  بییر لە شتێکی خۆش بکەوە: زۆر جار خەڵک ئەوەندە دڵیان تەنگ دەبێت لەم وەرزە بییر لەمردن وخەم خەفەتەکانیان دەکەنەوە یان هەست دەکەن کە ژیانیان کۆتایی هاتووە و هیچ شتێک نییە کە دڵیانی پێ خۆش بکەن، دەتوانن بۆ رزگاربوون لەمە فێڵیکی بچووک لە خۆتان بکەن، بۆ نموونە: هەر لە ئێستاوە لەگەڵ هاورێکانت بیر لە ئێوارەی سەری ساڵ بکەنەوەو پلان دانێن کە لەکوێ و چۆنی بەسەر دەبەن، یانیش ئەگەر ژنی ماڵەوەیت و ئەمە بۆتۆ دەست نادات هەستە دیکۆری ماڵەکەت بگۆڕە، و هەموو شتەکان لە شوێنی خۆیان بجوڵێنەوە، گرنگ ئەوەیە خۆت لە خەیاڵی تاریک و ناخۆش بەدوور بخەیەوە.


PM:04:39:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 4752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل