به‌وێنه.. ئه‌لیسا سوپرایزی هه‌یه
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌ستێره‌ی لوبنانی " ئه‌لیسا" به وێنه‌یه‌ك یادی 20 ساڵه‌ی كاركردنی كرده‌وه و ئاشكرای كردوه كه به‌م نزیكانه نوێترین ئه‌لبومی كاركردنی بڵاوده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ش وه‌ك دیاریه‌ك پێشكه‌شی ئه‌و هه‌وادارانه‌ی خۆی ده‌كات كه 20 ساڵه گوێگر و بینه‌ری ئه‌ون.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌لیسا ئاشكرای كرد كه چیتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕۆتانا كاره هونه‌ره‌یه‌كانی ناكات و ئه‌لبومی كۆتای "صاحبه رأی" كۆتا كاریه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه و جیابوونه‌وه‌ی له‌م گروپه وه‌ك جیابوونه‌وه‌ی منداڵ له ماڵی باوانی چواندوه و پێی وایه كاتی ئه‌وه هاتووه به ته‌نها كاره‌كانی خۆی ڕایی بكات.
ئه‌لیسا سوپاسگوزاری ڕۆتانا و تیمی كاركردنه‌كه‌یه‌تی كه به‌درێژای ماوه‌ی 20 ساڵ به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵی و پشتیان به‌رنه‌داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌و كاته‌دا ئاڕاسته‌ی كراوه و باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌دڵێكی به‌هێزه‌وه توانیویه‌تی به‌رگه‌ی ته‌واوی قورسی و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ماوه‌ی كاركردنی بگرێت.
PM:03:53:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3484
جار خوێنراوه‌ته‌وه