گۆگڵ یادی 22 ساڵی دامه‌زراندنی كرده‌وه
وێستگە ستایل-
گۆگڵ یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین گەڕانچییەکانی ئینتەرنێته لە جیھاندا. لە 4 ی ئەیلوولی1998 دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە ھەردووکیان قوتابی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.
سێرجی برین لە ساڵی1973 لەدایکبووە زانایەکی کۆمپیوتەرە، سێرجی به‌ڕه‌گه‌ز جولەکەیە. لاری پەیج لە ساڵی 1973 لەدایکبووە ئێستا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گووگڵەو وە ھاوڕێکەی سێرجی برین پلەی Co-Founder ی ھەیە لە گووگڵ.
ئه‌م دوو ھاوڕێیە لەسەرەتادا ھەستان بە دروستکردنی پەڕگەیەکی گەڕان بە ناوی BackRub دواتریش ناویان نا گووگڵ و لە ساڵی 1998 گووگڵ دەستیان کرد بەپێشکەشکردنی ئەو گەڕانە. ئێستاکەش لاری پەیج خاوەنی18.7 ملیۆنە و ناوبراو مامـۆستای زانکۆی کۆمپیوتەرە.
وشەی گووگڵ خۆی لە (Googol) ـەوە ھاتووە کە گووگۆڵ زاراوەیەکی وەرزشی یە بەمانای (١ بەدوا دەکەوێ بەسەد بەرامبەر بە سفر) دێت، ئەو وشەیە لەلایەن زانا (میلتۆن سیرۆتا) دانراوە کە لە کتێبێکی ئینگلیزی بەناوی (بیرکاری و خەیاڵ) ھاتووە.
كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی گۆگڵ تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌مڕۆ له‌ڕێی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می پێگه‌كه‌یه‌وه یادی 22 ساڵی دامه‌زراندنی كرده‌وه.
گۆگڵ خزمه‌تگوزاریه‌ی‌كی به‌ستراوه‌یه به ئه‌نته‌رنێته‌وه و له‌ڕێیه‌وه كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌ڕێت به‌دوای هه‌ر زانیاریه‌ك كه تیایدا به‌رده‌ست بێت و جگه له گۆگڵ سێرچ چه‌ندین به‌شی دیكه‌ی هه‌یه وه‌ك گۆگڵ میت و درایڤ و دۆكیۆمێنت و ئه‌نه‌لایتیك و كلاسڕوم و كاڵێنده‌رو چه‌ندین به‌شی دیكه و كلیلێكه بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و زۆرینه‌ی دانیشتوانی جیهان به‌كاریده‌هێنن.
ئەرجەنتین، ئوسترالیا، بەلجیکا، بەڕازیل، کەنەدا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، سوید، سویسڕا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه هاوڵاتیه‌كانیان زۆرترین سه‌ردانكه‌ری گۆگڵن.
PM:12:23:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه