كاریگه‌ری ڤیتامین دی له‌سه‌ر توشبووان به كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئاستی ڤیتامین دی له له‌شیاندا سروشتییه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێوه‌یه‌كی توند یان مردنیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مه و ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له گۆڤاری PLOS ONE بڵاوكراوه‌ته‌وه.
زاناكان له كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی بۆستن سه‌لماندویانه كه كاریگه‌ری ڕێژه‌ی ڤیتامین دی له‌سه‌ر توندی توشبوون به كۆرۆنا و ڕێژه‌ی مردن به‌م ڤایرۆسه چۆنه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌ی ڤیتامین دی له له‌شیاندا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 نانۆگرامه بۆ هه‌ر میلیلیترێك ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون و مردنیان به كۆرۆنا كه‌متره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێژه‌ی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شیاندا له‌م ڕێژه‌یه كه‌متره.
باشترین ڕێگاكانی ده‌ستكه‌وتنی ڤیتامین دی:
1- تیشكی خۆر
2- خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامین دی یان تیادایه
3-خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه
4- ده‌رزی یان حه‌بی ڤیتامین دی
PM:05:15:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4544
جار خوێنراوه‌ته‌وه