‌ده‌كرێت شروبی (مشهی) یاخود زیادکردنی ئارەزووی خواردن بێ ڕاوێژی پزیشکی بدرێت به‌ منداڵ؟

وێستگە ستایل-


گرفتی به‌دخۆراكی له‌ منداڵاندا یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ باوانه‌ی‌ دایكان و باوكان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، به‌ڵام تا چه‌ند ئاساییه‌ بێ پرسی پزیشك ده‌رمانی زیادكردنی ئاره‌زووی خواردن بدرێت به‌ منداڵ بێ ئه‌وه‌ی‌ پرس به‌ پزیشك بكرێت؟ دكتۆر سۆران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

دكتۆر سۆران ده‌ڵێت" دایک و باوکی ئازیز لەبەر ئەوەی کەمی ئارەزووی خواردن لە منداڵان کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە هەندێکیان نەخۆشی نین، بەڵام لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک نەخۆشی هەن وادەکەن منداڵ ئارەزووی خواردنی نەمێنێت وەکو کەمخوێنی و قەبزی و نەخۆشیەکانی گەدە و ڕیخۆڵە و هتد، بۆیە تا ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان نەکەیت و دڵنیا نەبیەوە لەوەی کە منداڵەکەت تەندروستی باشە نابێت لەخۆتەوە شروبی شەهیە بەکاربێنی چونکە ئەو کارەت لەوانەیە ببێتە هۆی دواکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە و مەترسی بۆ دروست بکات، بەڵام ئەگەر دەرکەوت منداڵەکە نەخۆش نیە ئەوە دەتوانی بۆی بەکاربێنی لەژێر چاودێری پزیشک.


AM:11:24:26/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل