پزیشكێك: ئه‌م كه‌سانه به‌توندی توشی كۆرۆنا ده‌بن
وێستگە ستایل-
ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له‌ناو مرۆڤایه‌تیدا بڵاوه و هێشتاش چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه دكتۆر بێستوون پسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا به‌گوێره‌ی پسپۆڕی خۆی باس له‌و كه‌سانه ده‌كات كه به توندی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
دكتۆر بێستون ده‌ڵێت" تێبینیم کردووە، ئەوانەی کۆرۆنا بە توندی دەگرن ئەو کەسانەن کە زۆر دەترسن یان تۆقیون،
زانستی پزیشکی بەدەریخستووە کە ئەوانەی زۆر دەترسن خوێنیان زوو دەمەیَت"
لە توێژینەوەکدا له بەریتانیا هەستان دوو کۆمه‌ڵە خەلکیان هێنا، یەکێکیان فیلمی ترسناکیان بۆ لێدان ئەوانی تر فیلمی دۆکیومێنتاری، پشکنینی خوێنیان لەپێش وە لەدوای فیلمەکە بۆ کردن، بە دەرکەوت کە ترسی زۆر دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی فاکتەری مەیینی خوێن.
لەلایەکیتر هۆکاری سەرەکی مردن لە نەخۆشی کۆرۆنا بریتیە لە زیان گەیاندن بە مولولەکانی خوێن لە سیەکان، لەناوخۆمان باوە کە دەڵێن فلان لەترسان خوێنی مەیی یان جەڵتە لێیدا.
کە چاودێری نەخۆشێکی کۆرۆنا دەکەی جا لە نەخۆشخانە یان لە ماڵەوە بەهیچ شێوەک مەیترسێنە و هەوڵدە فکری لەسەر نەخۆشیەکە لادەی.
AM:11:16:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 12992
جار خوێنراوه‌ته‌وه