‌نەخۆش کەی دەتوانێت بەیەکجاری چاویلکە لاببات؟

وێستگە ستایل-


لە چەند بارێکدا ئەگەری هەیە نەخۆش بتوانێت بەیەکجاری لە چاویلکە ڕزگاری ببێت، لەوانه‌ش دكتۆر ماكۆك پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1- ئەگەر نەخۆشەکە منداڵ بوو، ڕێژەیەکی کەم چاوی کزبوبوو بەڵام ئەو ڕێژە کەمە دەماری چاوی تەمەڵ کردبوو، چاویلکەی بۆ بەکاردەهێنرێت هەتا تەمەڵییەکەی باش دەبێت، دواتر ئەگەری هەیە بتوانێت چاویلکەکەی لا ببات.
بەڵام ئەگەر نمرەی چاوکزیەکەی زۆر بوو پێویستە بەردەوام بێت لەسەر چاویلکە.

2-  ئەگەر نەخۆشەکە منداڵ بوو، چاوی تیل بوو، وە ڕێژەیەکی کەم چاوی کزبوو، چاویلکەی بۆ دادەنرێت هەتا تیلییەکەی باش دەبێت دواتر ئەگەری هەیە بتوانێت چاویلکە لا ببات.(تیل = خێل = لار)

3- نەخۆش لە هەر تەمەنێکدا بوو، ڕێژەیەکی کەم چاوی کزبوو، وە کاریگەری لەسەر بینینی نەبوو، دەتوانێت چاویلکە بەکاربهێنێت بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی بینایی، وە هەرکاتیش ویستی دەتوانێت لای ببیات.

4- ئەگەر نەخۆشەکە تەمەنی لە سەروو هەژدە ساڵەوە بوو، دەتوانێت بە نەشتەرگەری و لەیزەر لە چاویلکە ڕزگاری ببێت.


PM:08:54:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 4188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل