هۆکارەکانی ئارەق کردنەوەی زۆر
وێستگە ستایل-
ئارەق کردنەوە دوو جۆری هه‌یه، و جۆرێكیان په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشییه‌وه هه‌یه و ئه‌وی دیكه‌یان ئاساییه له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر سۆران پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی و ڕۆماتیزم هه‌ردوو جۆره‌كه باس ده‌كات.
ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی سەرەتایی : ئەم جۆرەیان هۆکاری دیاری کراوی نیە، زیاتر جینیە، زیاتر لەپی دەست و بنی پێ و دەم و چاو و ژێر باڵ و ناوگەڵ دەگرێتەوە. چارەسەری هەیە بە هەندێ جۆری دەرمان و هەندێکی بەنەشتەرگەری.
ئارەق کردنەوەی جۆری دووەم :
هۆکارەکان :
1.سک پڕی .
2.نەخۆشی غوودە جۆری سام
3. ئەو ژنانەی کەنزیک دەبنەوە لەوەی سوڕی مانگانەیان بوەستێت واتە کاتی سوڕی نائومێدی لەدەوروبەری پەنجا ساڵیدا لەو ماوانەدا ئارەق زۆر دەکەنەوە.
4.نەخۆشی شەکرە.
5.کاریگەری هەندێ دەرمان : وەک هەندێ دەرمانی ئازار شکێن ، هەندێک ئەنتی بایۆتیک ، هەندێ دەرمانی زەخت و دڵ ،حەپی سایرۆکسین کە بۆ غودەی تەمەڵ بەکاردێ ، هەندێک دەرمانی هۆرمۆنات هەندێ دەرمانی دەرونی.
6.قەلەقی و سترێس.
7.شێرپەنجە.
8.جەڵدەی دڵ و هەندێ التهابی دیواری دڵ .
9.ئایدز
10.تای بەرز.
11.قەڵەوی.
12.سیل.
13.شێرپەنجەی خوێن و لیمفەکان.
14.نەخۆشی ڕۆماتیزم جۆری ڕۆماتۆید.
15.پارکینسۆن.
16.ئەوانەی مەشروب زۆر دەخۆنەوە.
17.جەڵدەی مێشک.
PM:04:27:24/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 15572
جار خوێنراوه‌ته‌وه