هۆكار و نیشانه‌كانی سست بوونی دڵ
وێستگە ستایل-
سست بوونی دڵ نه‌خۆشیه‌كی زۆر باوه هاوشێوه‌ی هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی دڵ له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه و هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌زانیت.
هۆکارەکانی سست بوونی دڵ:
1- نەخۆشی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، و نه‌خۆشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره تاجیه‌كانی دڵ.
2- هه‌ندێك جار سست بوونی دڵ له ئه‌نجامی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سنگه‌وه رووده‌دات وه‌كو (هه‌وكردنی درێژخایه‌نی بۆریه‌كانی هه‌ناسه).
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:
1-له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌كه‌دا، نه‌خۆشه‌كه ته‌نها به كاركردن یان به رۆیشتن ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت.
2- قاچیان ده‌ئاوسێت و فشاری ناو خوێنهێنه‌ره‌كانی ملیان به‌رزده‌بێته‌وه.
3- كۆكه‌یه‌كی به‌رده‌وامیان تووش ده‌بێ.
4- شه‌وانه ناتوانن له‌سه‌ر جێگا ته‌خت پاڵ بكه‌ون و له‌كاتی خه‌ودا به هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه.
5- لەکاتی پاڵكه‌وتندا زیاد له سه‌رینێك یان پشتیه‌ك ده‌خه‌نه ژێر سه‌ر و پشتیان.
6- دابەزی کێشی لەش بەشێوەیەکی خێرا‌و بەبێ هۆکار، هەروەها بوونی ناڕێکی لە لێدانی دڵ و خێرای.
7- لاوازی سێکسی، بوونی کێشەیە لە تەندروستی دڵ.
رێنمای پزیشکان:
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه یان فشاری خوێنیان به‌رزه یان نه‌خۆشی خوێنبه‌ره تاجیه‌كانیان هه‌یه. پێویسته ئه‌م نه‌خۆشانه و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی تر پشگوێ نەخەن و سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەن.
س: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ
PM:03:56:24/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5624
جار خوێنراوهتهوه