پسپۆڕێك: پێش كۆتای 2020 ڤاكسنینی كۆرۆنا ئاماده ده‌بێت
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی تیمی ئه‌مه‌ریكی به‌رپرس له به‌ره‌و پێشبردنی ڤاكسینی كۆرۆنا "مونسف سلاوی" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ "سكای نیوز" ی عه‌ره‌بی ئاشكرای كردوه كه ڤاكسینی تایبه‌ت به كۆرۆنا پێش كۆتای ساڵی 2020 به‌رده‌ست ده‌بێت.
سلاوی باسی له‌وه كردوه كه " ڤاكسینی كۆرۆنا" هه‌ر ئه‌وه‌نده قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی تێبپه‌ڕێنێت ئه‌وه ئاماده ده‌بێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه له ئێستادا 6 جۆری ڤاكسین له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه.
ئه‌م به‌رپرسه پێی وایه كه له‌نێوان مانگی 10 بۆ 11 و 12 ی ئه‌مساڵ ڤاكسین به‌رده‌ست ده‌بێت و گه‌شبینه له‌و باره‌یه‌وه.
له باره‌ی دواكه‌وتنی ڤاكسینه‌كه به‌راورد به ڤاكسینه ڕوسی و چینیه‌كه سلاوی ده‌ڵێت" قۆناغی سێهه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاسان نییه و پێویستی به بڕێكی زۆر له پاره هه‌یه و كاتێكی زیاتر ده‌خایه‌نێت و ئه‌وه‌ی ڕوسیا و چین به‌رهه‌میان هێناوه بابه‌ته‌كه زیاتر سیاسیه به به‌راورد به‌وه‌ی داهێنانێكی نوێ بێت"
PM:03:50:24/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2784
جار خوێنراوه‌ته‌وه