توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌وانه‌ی ڕانیان پانه زیاتر ده‌ژین
وێستگە ستایل-
هه‌بونی چه‌وری وورگ ده‌بێته زیادبوونی مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو له‌ش جگه له ورگ ڕێك بێت و چه‌وری تیادا كۆنه‌بوبێته‌وه و ته‌نها چه‌وری له ورگدا كۆبوبێته‌وه به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی ناوچه‌ی حه‌وز و ڕان پان بێت ئه‌مه چانسی ژیان زیاتر ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی داتا له‌سه‌ر 2.5 ملیۆن كه‌س توانیویانه بیسه‌لمێنن هه‌موو 10 سانتیمه‌ترێك زیاده له قه‌باره‌ی كه‌مه‌ر واته چه‌وری ورگ مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خته به ڕێژه‌ی %11 زیاد ده‌كات و له‌و باوه‌ڕه‌شدان كه‌مه‌ر پێوه‌رێكی ته‌واوه بۆ قه‌ڵه‌وی.
كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ناوچه‌ی ورگ مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و چه‌وریه‌یی له ده‌وری كه‌مه‌ر كۆده‌بێته‌وه له ده‌وری "جگه‌ر و گورچیله و ڕیخۆڵه‌كان و په‌نكریاس" كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن زاناكانی تۆرنتۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش سه‌لمێندراوه خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی بزانن قه‌ڵه‌ون یان نا ته‌ماشای چه‌وری وگریان بكه‌ن و ئه‌وه به پێوه‌ر وه‌ربگرن و ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌وری ده‌وری ورگیان زۆره ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خش له له‌شیاندا به‌رزه و ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ تیایاندا زۆره.
له به‌رامبه‌ردا و به پێچه‌وانه‌ی چه‌وری وورگ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی حه‌وز و ڕان هبیچ مه‌ترسییه‌كی نییه و هه‌موو 10 سانتیمه‌ترێك له چه‌وری كۆبوه‌وه له حه‌وز و 5 سانتیمه‌تر له ڕان %18 ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات چونكه ئه‌و چه‌وریه‌ی له‌م دوو ناوچه‌یه‌دا كۆده‌بێته‌وه به‌سووده و زیان به‌خش نییه و هه‌تا قه‌باره‌ی ڕان گه‌وره‌تر بێت مانای ئه‌وه‌یه ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ت به‌هێزتره.
PM:03:17:24/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2064
جار خوێنراوه‌ته‌وه