به‌وێنه.. كارداشیان بێ ماكیاج بۆته جێگه‌ی باسی هه‌واداره‌كانی
وێستگە ستایل-
چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی بێ ماكیاجی كیم كارداشیان ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكیان بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی كیم بۆته جێگه‌ی باسی هه‌واداره‌كانی.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌یان بینیوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كیم له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا په‌ڵه‌ی ڕه‌ش له‌ژێر چاوه‌كانیدا ده‌ركه‌وتووه و جگه له‌وه‌ش پێستی زۆر شێواوه و هه‌ندێكی دیكه‌ش پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت كیم نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری دیكه‌ی كردبێت؟
له ماوه‌ی ڕابردودا كیم كارداشیان هه‌واداره‌كانی توشی شۆك كرد دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی وه‌ستاندنی زنجیره‌ی خێزانی كیم كه ماوه‌ی 14 ساڵه له كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكیه‌وه په‌خش ده‌كرێت و تا ئێستا 20 وه‌رزی پێشكه‌ش كراوه و تیایدا ئه‌ندامه‌كانی خێزانی كیم باسیان له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان كردوه.
PM:05:24:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 6208
جار خوێنراوه‌ته‌وه