توێژینه‌وه‌یه‌ك: 1 له كۆی 5 توشبووی كۆرۆنا بێ نیشانه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی یه‌ك كه‌س له كۆی 5 توشبووی كۆرۆنا هیچ نیشانه‌یه‌كی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان تیادا ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌مڵاندنه‌كانی پێشوو جیاوازه و پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕاسته هه‌واڵه‌كه دڵخۆشكه‌ره به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه هاوڵاتیان خۆپارێزی نه‌كه‌ن.
به‌درێژای ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان له‌كۆی وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له داتا ئاشكرا بووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له توشبووان به كۆرۆنا بێ نیشانه بوون و له مانگی 9 ی ئه‌مساڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیشانه‌یان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه و توشی كۆرۆنا بوون %40- 45 بووه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه ژماره‌ی توشبووانی بێ نیشانه %20-40 بووه.
ئه‌م داتایه ده‌رئه‌نجامی پێداچوونه‌وه‌ی 94 داتای توێژینه‌وه‌ی نوێیه و له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌سانێكی وا هه‌بووه كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه و له به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشی وا هه‌بووه كه پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه و بێ نیشانه بووه به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له چاودێری نیشانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه.
زاناكان ئه‌وه‌شیان خستۆته ڕوو ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ نیشانه‌ن توانای گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان كه‌متره به به‌راورد به‌و توشبووانه‌ی نیشانه‌یان هه‌یه.
PM:04:40:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3184
جار خوێنراوهتهوه