بۆ ئه‌وه‌ی توشی زه‌هایمه‌ر نه‌بیت به‌م شێوه‌یه مه‌خه‌وه
وێستگە ستایل-
زه‌هایمه‌ر یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كار و چالاكیه‌كانی مێشك و زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی جۆرێك نوستن ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات.
چه‌ندین جۆری جیاواز له نه‌خۆشییه‌كانی خه‌ڵه‌فان هه‌یه و دیارترینیان نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره كه باوترین نیشانه‌ی بیرچوونه‌وه و له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ریه و لاواز بوونی توانای مێشكه به‌ڵام زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه یارمه‌تی دواخستنی نیشانه دیاره‌كانی ده‌دات.
زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن گۆڕانكاری له سیستمی ژیانكردن یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون ده‌دات به‌م نه‌خۆشییه و شێوازی نوستن وه‌ك یه‌كێك له‌و بابه‌تانه دیاریكردوه كه ئه‌گه‌ری توشبوون پێی كه‌مده‌كاته‌وه.
دكتۆر ستیڤن وینیجر پسپۆڕی بواری نوستنه و ده‌ڵێت" نوستن له‌سه‌ر گه‌ده و سك یارمه‌تی خێراكردنی توشبوون به زه‌هایمه‌ر ده‌دات و نوستن له‌سه‌ر لای ڕاست و چه‌پ باشترین شێوازه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه چونكه له‌كاتی نوستندا له‌ش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات خۆی له ژه‌هر و مادده‌ی زیان به‌خش خاوێن بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر سك ده‌خه‌ویت ئه‌وه له‌ش ئه‌م توانایه‌ی نابێت و ژه‌هری له‌ش به‌رده‌وام كۆده‌بێته‌وه و ناكرێته ده‌ره‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری زیادبوونی مه‌ترسی توشبوونه به‌م نه‌خۆشییه"
PM:03:15:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوه‌ته‌وه