نیشانه‌یه‌ك له گوێدا ده‌رده‌كه‌وێت له كه‌می ڤیتامین B12 ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
كه‌می ڤیتامین B12 ئه‌گه‌ری زۆره كاریگه‌ری مه‌ترسیدار له‌دوای خۆی جێبهێڵێت ئه‌گه‌ر بێ چاره‌سه‌ر بهێڵدرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه دیاریكردنی حاڵه‌ته‌كه پێش وه‌خت زۆر گرنگه هه‌تا كه‌سه‌كه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی دروست ده‌كات له‌وانه‌ش" لاواز بوونی كۆئه‌ندامی ده‌مار و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئافره‌تی دووگیان " ئه‌و دوو حاڵه‌ته باوه‌ن كه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیتامینه كاریان تێده‌كرێت.
پێگه‌ی Patient.info له نوێترین ڕاپۆرتدا نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌می ڤیتامینB12 ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ڕونكردۆته‌وه و دروستبوونی زرگاندنه‌وه و ده‌نگدانه‌وه له گوێدا یه‌كێكی دیكه‌یه له نیشانه‌كان به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت هه‌موو زرنگانه‌وه‌یه‌كی گوێ هۆكاره‌كه‌ی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه بێت.
هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین B12 له له‌شدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاواز بوونی به‌رگری له‌ش و ئه‌مه‌ش كار له گه‌ده ده‌كات و واده‌كات كۆئه‌ندامی به‌رگری خۆی هێرش بكاته سه‌ر خانه ته‌ندروسته‌كانی ناو جه‌سته و جگه له‌وه‌ش نه‌خۆشی كه‌مخوێنی توند هۆكارێكی دیكه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه له سیستمی هۆراكیان گۆشتی سوور و ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی شیر و ماست هه‌یه به كه‌می توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن و زیاتر ڕوه‌ك خۆره‌كان ئه‌گه‌ری توشبونیان هه‌یه.
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر:
له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیتامینه بۆ ئاستی مه‌ترسیدار ڕاسته‌وخۆ په‌نا ده‌برێته به‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان و ته‌واو كه‌ری خۆراكی ئه‌م ڤیتامینه‌یان پێ ده‌درێت و به‌رهه‌مه‌كانی سۆیاش ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی خۆراكیه بۆ زیادكردنی ئه‌م ڤیتانه له جه‌سته‌دا.
PM:02:54:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 8264
جار خوێنراوه‌ته‌وه