نیشانهكانی توشبوون به زیادەی میکیلز و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
زیادەی میکیلز بریتیە لە دەرپەرینی دیواری ریخۆلە باریکە کە وەکو بۆقلەیهك لە کۆتایی ریخۆلە باریکە ، هۆکاری دەرچونی زگماکیە کە لە ٢٪ ی خەڵک رودەدات و هەندێکجار شانەکانی گەدە و پەنکریاسی تێدایە کە دەبێتە هۆی خوێن بەربون و ژانە سک، لهم بابهتهدا دكتۆر چیا پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی نیشانهكانی ئهم حاڵهته ڕوون دهكاتهوه.
نیشانەکانی :
زۆرێک لەو خەڵکەی کە میکیلزی هەیە نازانرێت کە هەیەتی و هیچ نیشانەکی نیە ، هەندێکجار لە سۆنار یان سیتی سکان دەردەچێت کە بۆ نەخۆشیەکانی تر کراوە ، یان لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی ڕیخۆلە كوێرە دەبینرێت کە پێویست دەکات ئەویش لاببرێت.
1- خوێن بەربون کە لەگەڵ پیسایی دەبینرێت بە تایبەتی لەو کەسانەی کە تەمەنیان سەرووی پێنچ ساڵە.
2- سک ئێشان بە تایبەتی لە لای راستی سک کە تێکەڵدەکرێت لەگەڵ هەوکردنی ڕیخۆلە کوێرە .
3- هەوکردنی میکیلز کە لەوانەیە کون ببێت و ببێتە هۆی ئازارەکی زۆڕی سک و تای بەرز و نەخۆشەکە داخڵ بکرێت لە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری خێرای بۆ بکرێت .
4- گیرانی زیادەی میکیلز کە دەبێتە هەمان نیشانەکانی گیرانی ڕیخۆلەکان وەکو ڕشانەوە و سک ئێشان و قەبزی، کە پێویست بە نەشتەرگەری خێرا دەکات .
چارەسەری :
لابردنی زیادەی میکیلز بە نەشتەرگەری یان بە نازوور.
PM:12:15:23/09/2020
ئهم بابهته 4100
جار خوێنراوهتهوه