بۆیه‌كه‌مجار.. جۆرێك پشكنینی نوێ بۆ كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
زۆرینه‌ی منداڵان له كۆلۆمبیای به‌ریتانیا ده‌توانن چیتر ماڵئاوای له ڕێگه‌ی سواب بكه‌ن بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له لوته‌وه وه‌رده‌گیرێت و زاناكان ڕێگه‌یه‌كی ئاسانتریان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌ڕێیه‌وه پشكنینی كۆرۆنا بكه‌ن.
غه‌رغه‌ره ڕێگه‌یه‌كی نوێیه كه له هه‌رێمی كۆلۆمبیای به‌ریتانی له كه‌نه‌دا كه چیتر بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 4-19 ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مینجاره ڕێگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بۆ پشكنینی كۆرۆنا به‌كاربهێندرێت و ڕێگه‌یه‌كی ئاسانه بۆ پشكنین.
بۆنی هنری به‌رپرسی ته‌ندروستی هه‌رێمی كۆلۆمبیای به‌ریتانی له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا باسی له‌وه كردوه ئه‌م ڕێگه پێكهاتوه له گیراوه‌یه‌كی خوێی ئاسایی و دوای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له‌ناو ده‌م و قوڕگی وه‌رده‌دات ده‌یكاته‌وه ناو قتویه‌كی بچووك و ئه‌مه‌ش ئاسانترین ڕێگه‌یه بۆ گه‌نجان و ته‌مه‌ن بچوكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ بكرێت و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م پشكنینه و ئه‌وه‌ش كه به سواب ده‌كرێت به نزیكه‌ی هاوشێوه‌یه و ئومێدی ئه‌وه‌ش ده‌خوازن له ماوه‌ی داهاتودا ئه‌م پشكنینه بۆ كه‌سانی گه‌وره‌ش به‌رده‌ست بێت.
له ئێستادا له‌ناو خوێندكاران له كه‌نه‌دا داواكاری پشكنینی كۆرۆنا زۆر بووه و دوو هێنده‌ی مانگی ڕابردوو حاڵه‌تی كۆرۆنا هه‌یه و به‌مه‌ش داواكاری له‌سه‌ر پشكنینی كۆرۆنا زیادی كردوه.
AM:11:23:19/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3752
جار خوێنراوه‌ته‌وه