زانست سوودی سێكسی سه‌لماندووه
وێستگە ستایل-
دكتۆره بیاتا فرۆبیل پسپۆڕی زانستی "سێكس" ه له زانكۆی سیلیزیا ی پزیشكی له پۆڵه‌ندا گرنگترین 9 سوودی په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان هاوسه‌ره‌كانی له‌ڕووی زانستیه‌وه لێكداوه‌ته‌وه.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن زاناكانی زانكۆی "زیورخ" ئه‌نجامدراوه و پێگه‌ی "Newsweek" بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوان هاوسه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆگرام بۆ دارێژڕاو ده‌بێته هۆی ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌رون و به‌هۆیه‌وه ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل داده‌به‌زێت كه به‌رپرسه له خه‌مۆكی .
دكتۆره بیاتا ده‌ڵێت" نزیكبوونه‌وه و په‌یوه‌ندی سێكسی و پێكه‌نینی هاوسه‌ره‌كان به ڕوی یه‌كتردا و هه‌ردوولا ئارام ده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی دژه ته‌نه‌كان له له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه و ئاستی هۆرمۆنی A (IgA) گلۆبۆلین ی به‌رگری له له‌شدا به‌رز ده‌بێته‌وه كه له‌شی مرۆڤ ده‌پارێزێت له ڤایرۆس و به‌كتریاكان به‌ڕێژه‌ی %30 و جگه له‌وه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر دڵ ده‌بێت و یارمه‌تی سوتاندنی چه‌وری ده‌دات و نوستن چاك ده‌كات و كاری مێشك چالاك ده‌كات و ئازار كه‌مده‌كاته‌وه.
AM:11:00:19/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه