ده‌رمانێكی نوێ بۆ كۆرۆنا به‌رده‌ست ده‌بێت
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی كۆمپانیای ده‌رمانی ڕوسی ئاشكرایان كرد كه ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌خرێته ده‌رمانخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه و له‌م هه‌فته‌یه‌وه به‌رده‌ست ده‌بێت .
پیتر بیلی سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای" برۆمۆمید" بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان ئاشكرای كرد كه ده‌رمانی " ئه‌رپیلیفیر" له‌سه‌ر بنه‌مای" كیمیای زینده‌ی" له شاری ساراسك به‌رهه‌مهێندراوه و له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌وه له ده‌رمانخانه‌كان ده‌بێت و توشبووان به كۆرۆنا ده‌توانن ده‌ستیان بكه‌وێت.
بیلی ده‌شڵێت" ده‌رمانه‌كه له ته‌واوی ده‌رمانخانه‌كانی ڕوسیا و ئه‌وانه‌ش كه له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێت كارده‌كه‌ن ده‌فرۆشرێت.
ئه‌م به‌رپرسه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ده‌رمانه‌كه تاقیكراوه‌ته‌وه و توانای چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه به‌ڕادده‌یه‌ك نزیك بێت له %100.
AM:10:48:19/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5292
جار خوێنراوه‌ته‌وه