به‌مه‌رجی پشكنینی كۆرۆنا هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
له چوارچێوه‌ی ترس و دڵه ڕاوكێی به‌رده‌وامی هاوڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ڤایرۆسی كۆرۆنا، خانمێك له سعودیه به‌و مه‌رجه به هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ڕازی بووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی پشكنینی كۆرۆنا بكات.
گۆڤاری " عه‌كاز" ی سعودی چیرۆكی ئه‌م تازه بوكه‌ی وه‌ك هه‌واڵێك بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌م خانمه به‌هۆی ترسی زۆری له ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات ئه‌وه‌بووه زاوا پشكنینی كۆرۆنا بكات.
یه‌كێك له ناسیاوه‌كانی بووك دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها 24 كاتژمێر زیندوو بوه و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه و هۆكاری توشبونهكهشی سه‌ردانكردنی ناسیاوێكیان بووه بۆلایان و ئه‌مه‌ش وایكردوه بوكێ له ماڵه‌وه نه‌چێته ده‌ره‌وه و پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت.
AM:11:18:25/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوهتهوه