كوڕێك ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر خوشكه‌كه‌ی و دواتر سه‌ری بڕی
وێستگە ستایل-
دادگای سه‌ربازی له دیمه‌شق سزای له سێداره‌دانی بۆ ئه‌و گه‌نجه ده‌ركرد كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر خوشكه‌كه‌ی و دواتر به چه‌قۆ سه‌ری بڕیوه و بڕیاری زیندانی هه‌تا هه‌تای بۆ باوكی قوربانیه‌كه ده‌ركردوه چونكه تاوانه‌كه به زانیاری ئه‌و ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م تاوانه له مانگی یۆلیۆی ڕابردوو ئه‌نجامدراوه له شاری زیابیه كه یه‌كێكه له گونده‌كانی دیمه‌شق و له‌وێ گه‌نجێك به ئاگاداری باوكی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر خوشكه 30 ساڵه‌كه‌ی و دواتر سه‌ری بڕیوه.
باوكی ئه‌م كچه كه ئێستا سزای زیندانی هه‌تا هه‌تای بۆ ده‌ركراوه ده‌ڵێت" كچ و كوڕه‌كه‌ی له یه‌ك ژوور بوون و گوێی له ده‌نگی هاوار بووه و دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی له ژوره‌كه هاتۆته ده‌ره‌وه جه‌سته‌ی خه‌ڵتانی خوێن بووه و ڕایكردوه و ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه بچێته ئیدلیب به‌ڵام ده‌ستگیر كراوه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه باوكی كچ و كوڕه‌كه ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته بووه و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ڕێككه‌وتوه كه كچه‌كه‌ی بكوژێت.
PM:06:04:24/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 21020
جار خوێنراوه‌ته‌وه