زاناكان: ئه‌م مێروه‌تان له كوێ بینی له‌ناوی ببنه‌ن
وێستگە ستایل-
ته‌واوی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا كێشه‌یان بۆ دروست بووه له‌دوای گه‌یشتنی مێروی " Spotted lanternfly" بۆ وڵاته‌كه‌یان و زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م مێروه له ئاسیاوه له‌ڕێی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه وه‌ك كه‌شتی و پۆست گه‌یشتۆته وڵاته‌كه‌یان .
زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره مێروه ڕوه‌كی ناو كێڵگه كشتوكاڵیه‌كان ده‌خوات و له ئێستادا بۆته مه‌ترسی له‌سه‌ر زیاتر له 70 جۆری ڕوه‌ك و به‌رپرسان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتی بینینی ئه‌م جۆره مێروه له‌ناوی ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاد نه‌كات چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ژینگه‌ی ویلایه‌تی نیویۆرك دروست كردوه.
زۆر به كه‌می به‌رپرسانی ژینگه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن مێروو بكوژن به‌ڵام ئه‌مجاره له‌باره‌ی ئه‌م جۆره مێروه‌وه بۆچونی جیاوازیان هه‌یه و داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن مێروه‌كه له‌ناو ببه‌ن.
PM:05:00:19/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5004
جار خوێنراوه‌ته‌وه