فه‌یسبووك ته‌واوی ئه‌و پۆستانه ده‌سڕێته‌وه كه له‌سه‌ر ڤاكسینه ڕوسیه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای فه‌یسبووك ئه‌و پۆستانه‌ی له‌سه‌ر ڤاكسینه ڕوسیه‌كه سڕیه‌وه كه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانیه‌وه كراوه و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی به‌شێك له‌م هه‌ژمارانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بلۆك كردوه.
فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به‌هۆكاری سڕینه‌وه‌ی ئه‌م پۆستانه ئاماژه‌ی " Against Community Standards" ده‌دات واته ڕێگه نادرێت هه‌واڵی ناڕاست له‌ڕێی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌یانه‌وه بڵاوبكرێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌پێناو ته‌ندروستی گشتی به‌كارهێنه‌رانیه‌تی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ڕۆژی سێ شه‌مه 11 ی 8 یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا له جیهاندا تۆماركرا كه له‌لایه‌ن زانا ڕوسیه‌كان به‌رهه‌مهێندراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه پزیشك و مامۆستایان له كۆتای ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی 9 ڤاكسینه‌كه‌یان پێبدرێت.
PM:01:11:13/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2116
جار خوێنراوه‌ته‌وه