بۆچی هه‌ندێك كه‌س به كه‌متر له 8 كاتژمێر نوستن تێر خه‌و ده‌بن؟
وێستگە ستایل-
زۆرجار نه‌نوستن به بڕی پێویست واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به نائارامی و تێكچوونی مه‌زاجی بكات به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌م یاسایه بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك نه‌بێت.
توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویسته هه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه 7-8 كاتژمێر بخه‌وێت به‌ڵام ئه‌مه بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك پێویست نییه و هه‌ندێك كه‌س ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌و بڕه‌ش بخه‌ون ئه‌وه جه‌سته و مێشكیان ئارام ده‌بێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18- 60 ساڵیدایه ڕێنمووی ده‌كرێن ڕۆژانه 7 كاتژمێر بخه‌ون.
كه‌مخه‌وی ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌ك" شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خه‌مۆكی و جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ری ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ و هه‌له‌كردن له كاركردندا زیاد ده‌كات .
هه‌ردوو هاوسه‌ر و دكتۆر لویس بتشاك و یینگ هوی فۆ مامۆستای زانكۆن له كالیفۆرنیا و پسپۆڕی بواری بۆماوه‌زانین باس له‌وه ده‌كه‌ن گۆڕان له بۆهێڵێكی ده‌گمه‌نی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به خه‌وی كورته‌وه واده‌كات هه‌ندێك كه‌س ته‌نها به 4-6 كاتژمێر تێر خه‌و ببن به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان به 8 كاتژمێر نوستن هه‌یه.
فۆ و تیمه‌كه‌ی تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به خه‌وێكی كه‌م تێر ده‌بن ئه‌وه زۆر چالاكتر و گه‌شبین ترن و به‌رگه‌ی ئازار زیاتر ده‌گرن و ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان زیاتر ده‌بێت به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون.
PM:12:31:13/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1808
جار خوێنراوه‌ته‌وه