پوتن به وێنه‌یه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات وڵاته‌كه‌ی جیهان له كۆرۆنا ڕزگار ده‌كات
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه كه به فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری كراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بۆته شاسواری ڕزگاركردنی هاوڵاتیانی جیهان له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پوتن له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی"ڕوسیا جیهان ڕزگار ده‌كات به‌و ڤاكسینه‌ی دژی كۆڤید به‌رهه‌می هێناوه و بۆ چه‌ندین وڵاتی جیاواز به‌رهه‌مه‌كه‌مان ده‌نێرین"
ڕۆژی سێ شه‌مه 11 ی 8 یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا له جیهاندا تۆماركرا كه له‌لایه‌ن زانا ڕوسیه‌كان به‌رهه‌مهێندراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه پزیشك و مامۆستایان له كۆتای ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی 9 ڤاكسینه‌كه‌یان پێبدرێت.
هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ڕوسیا" ڤلادیمێر پوتن"هه‌واڵی به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌یدا ئاشكرا كرد ئه‌مه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكاش، دكتۆر ئه‌نتۆنی فاوتشی به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" گومانم هه‌یه له توانا و سه‌لامه‌تی ڤاكسینه ڕوسیه‌كه"
PM:12:05:13/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه