%40 ی توشبووانی كۆرۆنا نیشانه‌یان له‌سه‌ر نییه
وێستگە ستایل-
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی توشبووی كۆرۆنان به ڕێژه‌ی %40 ته‌نها یه‌ك نیشانه‌ی توشبوون به كۆرۆنایان تیادا ده‌رنه‌كه‌وتووه له‌وانه‌ش هه‌ناسه توندی و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و ته‌واوی نیشانه‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا، ئه‌م كه‌سانه له‌ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌یان كۆرۆنا زیانی پێ گه‌یاندون به‌ڵام پێیان نه‌زانیوه.
ئه‌م توشبووه بێده‌نگانه له‌و سكانه‌ی بۆ سیه‌كانیان كراوه په‌ڵه‌ی هه‌وكردن له‌سه‌ر سییه‌كانیان هه‌بووه و ئه‌مه‌ش له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه توشبووی كۆرۆنان به پله‌ی توند.
به‌گوێره‌ی چوار توێژینه‌وه‌ی جیاواز كه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی توشبوو به كۆڤید ئه‌نجامدراوه كه نیشانه‌یان نه‌بووه ئه‌م په‌ڵه هه‌وكردنانه له‌سه‌ر سییه‌كانیان هه‌بووه.
ئه‌نجامی یه‌كێك له‌و چوار توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر توشبوانی بێ نیشانه‌ی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك گه‌شتیار كه ماوه‌ی 2 هه‌فته كه‌ره‌نتین كراون له ژاپۆن 712 له‌م گه‌شتیارانه له كۆی 3700 كه‌سیان ئه‌و تێسته‌ی بۆ كۆرۆنا بۆیان كراوه پۆزه‌تیڤ بووه و نیوه‌یان واته 331 كه‌سیان هیچ نیشانه‌یه‌كیان نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنینه‌كه‌یان پۆزه‌تیڤ بووه.
له‌كۆی 331 كه‌سه‌كه سیتی سكانی سییه‌كانیان بۆ كراوه بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستوه سییه‌كانی كه‌سێكی توشبووی بێ نیشانه‌ی كۆرۆنا ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سێك زیانی پێگه‌یشتوه كه كۆرۆنای به توندی گرتووه.
و: شاجوان ئاسۆ
AM:11:39:13/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوه‌ته‌وه