هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری ههستیاری چاو
وێستگە ستایل-
ههستیاری چاو بریتیە لە هەوکردنی پەردە پۆشی چاو لە ئەنجامی کاردانەوەیەکی توندی سستەمی بەرگری لەش بۆ ئەو مادەی کە هەستیارە پێی، دكتۆره كانی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو جوانکاری چاو لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری ئهم نهخۆشییهی چاو ڕوون دهكاتهوه.
نیشانەکانی:
-سوربوونەوە،خوراندن و ئاوکردنی جاو
-هەندێكجار ئاوسان و سوربونەوەی پێڵوی چاویشی لەگەڵ دەبێت
-هەست کردن بە بونی تەنی نامۆ لە چاودا
هەستیاری چاو دەکرێت کاتی بێت و بەهۆی ماددەیەکی دیاری کراوەوە بێت و باش ببێت و دەکرێت درێژ خایەن بێت ،وەرزی بێت ،واتە لە وەرزی بەهارو هاویندا دەربکەوێت بە هۆی بونی زۆری تەپو تۆز و گوڵ و گیاوە بێت و کاتێک دنیا سار دەکات بەرەو زستان باش بێت،دوبارە سەرهەڵباتەوە لە بەهاردا.
یان هەستیاری ساڵی بێت واتە زۆربەی کاتەکانی ساڵ نیشانەکانی هەیە و زیاتر ئەم نەوعە هەستیارییە بە هۆی تۆزو پاکژکەرەوەی ناوماڵ و ئاژەڵەوە دەبێت.
هەستیاری چاو بە شێوەیەکی گشتی زۆربەی خەڵک دوچاری دەبن بەڵام بە ڕێژەی جیاواز کە لەوانەیە زۆر
کەم بێت و پێویستی بە چارەسەر نەبێت یان توند بێت و پێویست بە چارەسەر بکات.
چارەسەری هەستیاری چاو:
-دورکەوتنەوە لەو شتانەی کە کە هەستیارییەکە زیاد دەکات.
-بەکارهێنانی چاویلکەی بەرهەتاو
-بەئاوی سارد چاو بشۆردرێت ،یان لۆکەیەک یان پارچە قوماشێکی پاک بخرێتە ناو ئاوێکی سارد و پاشان بگوشرێت و لەسەر چاو دابنرێت بۆ ماوەیەک لەو کاتانەی چاو دەخورێت.
-زوو زوو دەست شتن بۆ ئەوەی میکرۆب نەگوێزرێتەوە بۆ چاو
-دور کەوتنەوە لە خوراندن و گوشینی چاو چونکە خوراندن دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گلێنی چاو و کزبونی چاو
-ئەگەر هەستیاریەکە کەم بوو دەتوانرێت تەنها قەترەی فرمێسک بەکاربهێنرێت.
- ئەگەر زۆر بوو دەبێت قەترەی دژە هەستیاری لە ژێر چاودێری پزیشکدا بەکار بهێنرێت بە تایبەتی ئەو قەترانەی کۆرتیزۆنیان تێدایە،چونکە دەرەجەی قوەت و ماوەی بەکارهێنانەکەی دەکەوێتە سەر ڕادەی توندی هەستیارییەکە و.هەندێ لەم قەترەی دژە هەستیاریانە دەکرێت بۆ ماوەی درێژ بەکاربهێنرێت و هەندێکیان نابێت بۆ ماوەی درێژ بەکاربهێنرێت ،چونکە ئاوی سپی و ئاوی ڕەش دروست دەکەن ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر یاخود بە قوەتێکی زۆر بەکاربهێنرێت.
PM:03:00:12/08/2020
ئهم بابهته 7096
جار خوێنراوهتهوه