مادده‌یه‌ك له‌ناو بنێشتدا مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
زاناكان هۆشداریان داوه له مادده‌یه‌ك كه له‌دروستكردنی بنێشت و مایۆنیز به‌كارده‌هێندرێت زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات.
زاناكان له زانكۆی سیدنی ئوستورالی هۆشداری ده‌ده‌ن له هه‌بوونی مادده‌ی دووه‌ك ئۆكسیدی تیتانیۆم كه هێماكه‌ی E171 یه له‌سه‌ر قتوی خۆراك و كاریگه‌ری زیان به‌خشی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌كتریا سروشتیه‌كانی ناو گه‌ده.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه و سه‌لمێندراوه كه E171 چه‌ند چالاكیه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌رس لاواز ده‌كات، یه‌كێك له به‌شداربوه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه پسپۆڕی ژه‌هراوی بوونه له زانكۆ ئوستورالیه‌كه باس له‌وه ده‌كات چه‌ندین به‌ڵگه‌یان هه‌یه كه به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به وردیله‌كانی نانۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دروستبوونی وردیله‌كانی ناو كه‌ناڵی هه‌رس و هه‌بوونی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك تیایدا كار له ته‌واوی ته‌ندروستی گشتی كه‌سه‌كه ده‌دات ، و هه‌ر خواردنێك دووه‌م ئۆكسیدی تیتانیۆمی تیادا بێت ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و كۆڵۆن زیاد ده‌كات به‌هۆی سست بوونی چالاكی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی ئه‌م ئه‌ندامه.
دووه‌م ئۆكسیدی تیتانیۆم به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پێكهاته‌ی زیاتر له 900 به‌رهه‌می خۆراكیدا هه‌یه له‌وانه‌ش"مه‌عجونی ددان و كرێمی دژه خۆر و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه.
PM:02:18:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه