كۆرۆنا له‌ڕێی ئاوی خواردنه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستادا به‌به‌رده‌وامی زانیاری نوێ له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه كه ژماره‌ی توشبووان پێی گه‌یشتۆته 20 ملیۆن كه‌س له جیهانداكۆمه‌ڵێك له زاناكان كاریگه‌ری نێوان خواردنه‌وه‌ی ئاو و ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكرا كردوه.
له بابه‌تێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی ئاوی خواردنه‌وه‌وه بگوازرێته‌وه و به‌م بابه‌ته ملیۆنه‌ها مرۆڤی له‌وه دڵنیا كردۆته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ناگوێزرێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ندین پشكنین ده‌ری خستوه كه ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ئاوی زێرابدا هه‌یه به‌ڵام په‌یوه‌ندی نییه به ئاوی خواردنه‌وه.
دكتۆر مارك راین وه‌ك سه‌رۆكی پرۆگرامی فریاگوزاری له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕۆژئاوای ئه‌وروپا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهان و داوا ده‌كات كار بكرێت بۆ چۆنیه‌تی ڕه‌فتار كردن له‌گه‌ڵ شه‌پۆله به‌ر بڵاوه‌كانی كۆرۆنا كه به‌م نزیكانه له وڵاته‌كانیان بڵاوده‌بێته‌وه.
PM:12:59:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوه‌ته‌وه