‌له‌ كوردستان هەفتەی داهاتوو کۆرۆنا دەگاتە لووتکە ؟

وێستگە ستایل-


بەهۆی پابەند نەبوونی هاوڵاتیان پەتای کۆڕۆنا بڵاوبونەوەی خێرا و بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و دكتۆر ڕه‌وه‌ند دکتۆرا لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن هۆشداری ده‌دات هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ كۆرۆنا بگاته‌ لوتكه‌.

دكتۆر ڕه‌وه‌ند ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئەم هەفتەیە نزیکەی زۆربەی هاونیشتیمانیانی سەرووی تەمەن 20 ساڵ تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (سارس -کۆڤ-2) بوون، بە نیشانە و بێ نیشانە، چونکە منداڵ کەمتر دەیگرێ، (ئەگەر تووشی ڤایرۆسەکەش بێت لەوانەیە تەنها ڕۆژێک تا و کۆکەی هەبێت.

ئەمەش وا دەگەیەنێت تا کۆتایی هەفتە تووشبوون بە کۆڕۆنا بگاتە لوتکە ، بەڵام هەفتەی داهاتوو کێرڤەکە ڕوو لە دابەزین دەکات و بەمەش لۆدی سەر نەخۆشخانەکان کەم دەبێتەوە ، ئەوەی ئەم هەفتەیە تووش بووە زۆربەیان هەفتەی داهاتوو بەرەو باشبوون دەچن چونکە تەنها ( پێنجەم تا دەیەم ڕۆژ نیشانەکانیان قورسە) ، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو تووش بووە، هەفتەی داهاتوو نیشانەیان نامێنێت (ڕۆژی 14 تا 21 نیشانەکان بەرەو نەمان دەچن) ، (ڕۆژی 21 تا 28 ڤایرۆسەکە نامێنێت) و بەرگرییەکی بەهێز لە جەستەدا دروست دەبێت کە هاوشێوەی پێکوتەیەکی چەند مانگی کار دەکات (لەوانەیە 4 بۆ 6 مانگ بێت، لەوانەیە زیاتر بێت)

بۆیە کەمێک ئارام بگرن و ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن ؛

1- هەموو کاتژمێرێک نزیکەی 20 خولەک لەسەر سنگ پاڵکەون .

2- سوجدەکانتان لە خولەکێک کەمتر نەبێت.

3- ورە بەرز بن، چونکە ئەم مانگە هیچ میکرۆبێکی تر نییە جگە لە کۆڕۆنا بۆیە بەرگری جەستەتان دەتوانێ دژی تاکە دوژمنێک(کۆرۆنا) بجەنگێ.

4- بەهیچ جۆرێک دەرزی و دەرمان وەرمەگرن ئەگەر لە نەخۆشخانە داخڵ نەکراون، بهێڵن بەرگری جەستەتان کاری خۆی بکات و با ئیتر پشت بە دەرمان نەبەستێ.

5- ئۆکسجین وەرمەگرن لە ماڵەکانتان ئەگەر ڕێژەی ئۆکسجین لە 90 ٪ کەمتر نییە .

6-شلەمەنی باش بخۆن (ئاو ، چا ، ماستاو ، شۆربا ، شەربەتی سروشتی) .

7- باش بخەون (6 کاتژمێر زیاتر بەسەر یەکەوە نەبێت)، بۆئەوەی خوێن مەیین ڕوونەدات لە جەستەکانتاندا.

8- تاوەکو بۆتان دەکرێت لە ماڵەکانتان بمێننەوە و سەردانی نەخۆشخانە و عەیادە و دەرمانخانەکان مەکەن .


PM:12:45:12/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل