نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی شه‌كره
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له سه‌نته‌ری شه‌كره‌ی جیهانی The Global Diabetes Community چه‌ند نیشانه‌یه‌كی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌یان ڕونكردۆته‌وه كه هه‌ندێكجار كه‌سی توشبوو له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دیكه لێی تێكه‌ڵاو ده‌بێت و نازانێت توشی شه‌كره بووه.
پێگه‌ی "ده‌یلی ئێكسپرێس" ی به‌ریتانی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه "هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام كه زۆر كات مرۆڤ به‌هۆی زۆركاركردن و كه‌مخه‌وی توشی ده‌بێت ئه‌مه‌ش هه‌مان نیشانه‌یه‌كه كه له كاتی تێكچوونی ئاستی گلوكۆزی ناو خوێن له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت وهێمایه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و كه‌سی توشبوو هه‌ستی پێ ناكات"
كاتێك ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلینی خوێن وه‌ك پێویست ده‌رنه‌درێت شه‌كر له‌ڕێی خوێنه‌وه به بڕی پێویست ناگات به خانه‌كانی له‌ش و ئه‌مه‌ش واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به ماندوێتی بكات.
بێجگه له هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و تینوێتی به‌رده‌وام و له‌ده‌ستدانی كێش بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو ئاسان ساڕ‌ێژ نه‌بوونی برین و خوراندنی كۆئه‌ندامی زاوزێ و ته‌ماوی بوونی بینین له باوترین نیشانه‌كانی توشبوونه به نه‌خۆشی شه‌كره.
PM:08:23:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوه‌ته‌وه