ڤیدیۆ: پوتن ئاشكرای كرد یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنایان تۆماركرد
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی ڕوسیا "ڤلادیمێر پوتن" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئاشكرای كرد یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنای به‌رهه‌مهێنراوی وڵاته‌كه‌ی تۆماركراوه و بۆته یه‌كه‌م ڤاكسین له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رهه‌مهێندراوه.
له‌ڕێی ته‌كنیكی " ڤیدیۆ كۆنفرانس" سه‌رۆكی ڕوسیا له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكرای كرد بۆیه‌كه‌مجار ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له جیهاندا كه وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌می هێناوه وه‌ك ڤاكسینێكی جیهانی و تۆماركراوه و پوتن هیوا ده‌خوازێت به‌رهه‌می ئه‌م ده‌رمانه له داهاتویه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س بیه‌وێت سود له‌م به‌رهه‌مه‌ی زانا ڕوسیه‌كان وه‌ربگیرێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو پسپۆڕان ده‌خوازێت و سوپاسگوزاره بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆڕانی وڵاته‌كه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاویان ناوه و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه بۆ ڕوسیا و هه‌موو جیهان.
PM:06:25:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3188
جار خوێنراوه‌ته‌وه