نیشانه‌یه‌ك له پیسایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
وێستگە ستایل-
نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بریتین له له‌ده‌ستدانی كێش له ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا و هه‌ستكردن به ماندوێتی زۆر بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو.
شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده یه‌كێكه له بڵاوترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه و هه‌ركات هه‌ستت به‌وه كرد ڕه‌نگی پیساییه‌كه‌ت گۆڕابوو واته جیاوازتر بوو له ڕه‌نگی ئاسایی و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
یه‌كێك له نیشانه دیاره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بریتیه له تاریك بوونی ڕه‌گی پیسایی و له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانكردنی پزیشك پێویسته و هۆكاری تۆخبوونی ڕه‌نگی پیسای ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خوێن به‌ربوونی ناو گه‌ده و ئه‌و كاته‌ش كه ڕه‌نگی پیسایی سوورێكی كراوه بێت ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی توشبوونه به مایسیری.
كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی به‌ریتانی ئاشكرایان كردوه ئه‌و كاته‌ی پیسایی بۆ یه‌كجار و به بڕێكی كه‌م خوێنی پێوه بێت مانای مه‌ترسیداری نییه و ڕه‌نگه ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی هه‌وكردنی گه‌ده و دروستبوونی وه‌ره‌می گه‌ده یان ته‌قینی كۆم یان مایسیری بێت.
%90 ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی ده‌رده‌كه‌وێت و نه‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و ڕێكخستنی سیستمی خۆراكی و دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره باشترین هه‌نگاوه‌كانن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده.
PM:06:15:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4472
جار خوێنراوه‌ته‌وه